بینینی بابەت

بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە

دلۆڤان لقمان احمد (قۆناغی چوارەمی نێتوۆڕک)

ناونیشانی بابەت: دروستکردنی ڕۆبۆت لە ڕێگەی ئەردوینۆ / پڕۆژەی ڕاداری جەنگی بابەتی قوتابی: دروستکردنی ڕۆبۆت یەکێکە لەو بابەتانەی لەگەڵ زانستی سەردەمییدا پەرەی پێدراوە و زیاتر تێهەڵکێشی خوێندنی پیشەیی کراوە. ڕۆبۆتی ڕاداری جەنگی ڕۆبۆتێکە لە ڕێگەی پارچەی ئەردوینۆ و کۆدینگەوە دروستکراوە بە بەکارهێنانی هەستەوەر و بەرنامەڕێژکردنی کە لە مەودایەکی دیاریکراو ئامانجەکەی دیاری بکات و لە ڕێگەی بەزەر(سیستەمی دەنگ)ەوە ئاگاداری ئامانجەکەی بکاتەوە لە ئەگەری زیاتر نزیک بوونەوە لە مەودای دیاریکراو. ئەگەر هاتوو ئامانجەکە مەودای دیاریکراوی بڕی بە بێ گوێدانە ئاگادارکردنەوەکانی سیستەم بۆ وەستانی ڕۆبۆتەکە بەرپەچی ئامانجەکە دەداتەوە بە هێرشکردنە سەری تاوەکو کاتی لەناوبردنی. ئەم ڕۆبۆتە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەهێزکردنی پاراستنی ئاسایشی شوێنی گرینگ.